هەواڵەکان

چەند کەسێک لەسەر رشتنی ماددەڕەشەکە دەستگیرکراون و لاجان و دەوروبەریشی ئاسایی بوونەوە

ژووری هەواڵ

964 رشتنی ئەو مادە رەشەی سنووری پارێزگای سلێمانی لەبیر نەکردووە کە لە ناوەڕاستی مانگی 10ـی ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی فراوان لە چەندین شوێنی جیاوازی ئەو پارێزگایە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەرێگەی تانکەرەوە دەڕژێندران ئەوکاتیش لایەنە پەیوەندیدارەکان وتیان بەدواداچوون دەکاین کەسانی سەرپێچیکار دەدەینە دادگا، بۆیە ئەمڕۆ ئەم پرسەمان بردە لای پۆلیسی دارستان و ژینگە و ئەوانیش وتیان لەم بابەتە دەست بەتاڵ نین و کاری خۆمان کردووە.

دواى گرژییەکانى چەند رۆژى رابردوو، ئەمڕۆ دۆخى لاجان و قەزاى خەبات بەرەو ئاسایى بوونەوە چوون و ژیانى ئاسایى بۆ دانیشتوانەکەى گەڕایەوە.

لە کەرکوک بنەماڵەیەک هەیە چانسیان لەگەڵ ژمارە 18 باش نییە، چونکە ئەگەر لەناو بنەماڵەکانی دیکە ئەم ژمارەیە بۆ تەمەن ببێتە تەمەنی گەنجی و هەڕەتی لاوی بۆ مرۆڤ کەچی بۆ ئەم بنەماڵەیە

دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی قاچییان و لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەکەونە سەر عەرەبانە.

لە بەحركە، پیاوێكی سەروڕیش سپی خەریكی كاری خێرخوازییە و بەم زستانەش نەوت بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و هەژار دابین دەكات، هەروەك چۆن لە وەرزی دەستپێكردنی خوێندنیشدا جلوبەرگ و جانتای بۆ منداڵە هەژارەكان دابین دەكرد.