وەزارەتى کارەبا:
رووداوەکانى خەبات زیانى بە کارەبا گەیاندووە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى کارەباى هەرێم، روونکردنەوەیەکى لەبارەى زیانەکانى بەرهەمهێنانى کارەباى خەبات بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەهۆى رووداوەکانى خەباتەوە زیانى بەرکەوتووە.
وەزارەتى کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا، وەزارەتى کارەبا دەڵێت:بە داخەوە لە ئەنجامی رووداوە نەخوازراوەکانی ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا”.
“هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن”، وەزارەتى کارەبا وا دەڵێت.
هەرچەندە وەزارەتى کارەبا باسى لەوەکردووە کە کێشە لە وێستگەى کارەباى خەبات دروستبووە، بەڵام هیچ زانیارییەکى لەبارەى کێشەکە و قەبارەى کێشەکەوە نەخستووەتەڕوو.
دوو شەو لەمەوبەر، بەهۆى دروستبوونى شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و کەسایەتییەکى عەشیرەتى هەرکى، دۆخێکى نەخوازراو لە سنوورى قەزاى خەبات دروستبوو.