کۆبوونەوەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی كەركوك و بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شوان - وێنە: نوسینگەی رێبوار تەها
"کێشەکانی چارەسەر کران"
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە ناحیەی شوان دەستبەکار دەبێتەوە
964+
شۆڕش قادری
کێشەکانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناحیەی شوان لە کەرکوک چارەسەر کران و بەم نزیکانە دەستبەکار دەبێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 8.7.2025 لەگەڵ بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی كەركوك و بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شوان كۆبوونەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەری سەرجەم ئەو ئاستەنگ و کەموکوڕییە کارگێڕی و تەکنیکییانە کراوە، کە ببوونە هۆی وەستانی کارەکانی فەرمانگەکە لە ناحیەكە، بەم نزیكانەش فەرمانگەكە لە ناحیەی شوان دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.