"پێنج هاوڵاتیمان رزگار کرد"

لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش پێنج کەسیان رزگار کرد.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، کاتژمێر 10:17 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025 لە گەڕەکی تەیراوا ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، دەستبەجێ نزیکەی 10 تیمیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و پێنج کەسیشیان رزگار کردووە.

ئازاد مەهاجر خاوەنی هۆتێلەکە بە 964ـی وت، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و چەند ژوورێکی هۆتێلەکە سووتاون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى هەولێر ئاگرکەوتەوە

لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى هەولێر ئاگرکەوتەوە

رێستۆرانتێک لە ناوجەرگەى هەولێر ئاگرى گرت

رێستۆرانتێک لە ناوجەرگەى هەولێر ئاگرى گرت