پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
پارەکە دابەشدەکرێ
ئەم یەکشەممەی هاتەوە وادەی هاوکارییەکەی هاوپەیمانانە
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەش دەکرێت و ئەمڕۆ هاوپەیمانان، ئەو بڕە پارەیان خستووەتە سەر هەژمار بانکی وەزارەتەکە.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە 3.6.2025، هاوکاریی بۆ مانگی شەش لە هاوپەیمانانەوە تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە.
وەزارەتەکە لە پێگەی خۆی بە رای گشتی دەڵێت، دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان “ژمێریارى سەربازى” لە رۆژی یەکشەممە 6.6.2025 دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
لەم مانگەدا، 64 هەزار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.
وەزارەتەکە باسی لەوەکردووە، ئەوەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.