فڕۆكه‌وانه‌كه گیانى له‌ده‌ستداو سه‌رنشینێكیش بریندار بوو
ئه‌و فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌ى له دوێنێ شه‌وه‌وه له توركیا ونبوبوو به تێكشاوى دۆزرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له توركیا له دوێنێوه فڕۆكه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له ژێرچاودێری بنكه ئاسمانه‌كان نه‌مابوو سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به تێكشاوى دۆزرایه‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا و سه‌رنشینه‌كه‌شی برینداربوو.
فڕۆکە مەدەنییەكه له‌گه‌شتێكی دابوو لە ناوچه‌ى ئێسکیشەهیرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی ریزە – ئارتڤین.
ئیحسان سەلیم بایداش، پارێزگاری شارى ریزە به میدیاكانی توركیاى راگه‌یاندوه، لە کاتژمێر 6:24 خوله‌كی بەیانیی ئه‌مڕۆ فڕۆکە تێکشکاوەکەیان دۆزیوەتەوە کە لە لوتکەی چیاکانی کاچکار کەوتوەتە خوارەوە.
وتیشی “لە رووداوەکەدا فڕۆکەوان مەهمەت دەمیرچی گیانی لەدەستدا و هیکران کایا کە سەرنشینی فڕۆکەکە بوو، برینداربووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له دره‌نگانى شه‌وى رابردووه‌وه دەستیان بە گەڕان بەدوای ئەو فڕۆکە مەدەنییەدا کردوە، دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی شەو تیمان رەوانە کردوە، لە دەوروبەری کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانیشدا لەو ناوچەیه بوون كه لێی دیار نه‌مابوو، به‌ڵام به‌هۆى بارینى بارانێکی زۆر و لەسەر لوتکەی چیاکەش بەفر دەباری، به زه‌حه‌مه‌ت تواندرا فرۆكه‌كه بدۆزنه‌وه.
هیجران کایا، کە سەرنشینی فڕۆکەکە بووه و بە برینداری دۆزرایەوە، بە هه‌لیکۆپتەرێکی سەربازی گواسترایەوە بۆ ناوەندی فریاگوزاری ئاسمانیی پارێزگای ئەرزەڕوم و لەوێ لەلایەن تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن و کارمەندانی تەندروستیەوە بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شاری ئەرزەڕوم و چارەسەری بۆ کرا.
تاوه‌كو ئێستا میدیاكانى توركیا هۆكارى ونبوونى فڕۆكه‌كه و تێكشانه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.