نزیکەی دوو هەزار دۆنم سووتاوە
شاخی بەمۆ پێنج رۆژە ئاگری لێنەبڕاوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئاگرێک لە دیوی ئێرانی شاخی بەمۆ کەوتەوە و بەھۆی بای بەھێزەوە گوازرایەوە بۆ دیوی کوردستان، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
دڵشاد محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی ئاگرکۆژێنەوەی بەمۆ بە 964ـی وت، “پێنج رۆژە شاخی بەمۆ دەسوتێت و ئاگری لێنەبڕاوە، بنکەکانی ئاگرکوژێنەوەی بەمۆ و مەیدان و ھاوڵاتیانی گوندەکانیش سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن” .
“بەلای کەمەوە زیاتر لە دوو ھەزار دۆنم زەوی لە شاخەکە سووتاوە و دارە سروشتیەکانی بەشێکی زۆری لەناوچوون، ئاگرەکە دەکوژێنینەوە و دێینەوە بۆ بنکە، دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر ئاگاداردەکرێینەوە کە ئاگرەکە دوبارە ھەڵگیرساوەتەوە”،دڵشاد محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم دوای نیوەڕۆیە بەدیوی شاخی بەمۆ ئاگرەکەمان کۆنترۆڵکرد، ئێستا ئاگرەکە کەوتووەتە دیوەکەیتری شاخی بەمۆ و گەیشتووەتە گوندەکانی ناحیەی بەمۆ و کۆنترۆڵکردنی زۆر زەحمەتە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی