لە دهۆک
کرێکارێک لە نهۆمی 23ی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە دهۆک، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە نهۆمی 23، کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەکەی لە پەیمانگەی پزیشکی دادیی دهۆکە.
ئەمڕۆ هەینی2025.6.27، وەلات ئۆزمان، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لقی دهۆک بە 964ـی وت، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆک کرێکارێک کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لە نهۆمی 23ی باڵەخانەکەوە کەوتووەتە خوارەوە.
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی، کرێکارەکە زەبرێکی قورسی بەرکەوتووە، ئەو وتی، دەستبەجێ لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەو کرێکارە، خێزاندارە و تەمەنی 43 ساڵە، لە باکووری کوردستانەوە بۆ کارکردن رووی لە پارێزگای دهۆک کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا