له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا
نزیكه‌ى 600 كۆچبه‌رى عێراقی له‌رێگای چوون بۆ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه و بێسه‌روشوێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكى ده‌زگاى لوتكه له‌ماوه‌ى 10 سالڵى رابردوودا نزیكه‌ى 800 هه‌زار كۆچبه‌رى عێراقی داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه و له‌به‌رامبه‌ریشدا نزیكه‌ى 600 كۆچبه‌رى عێراقی له ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه و بێسه‌روشوێنن.
ئاماره‌كه له ساڵى 2015 تاوه‌كو 2025 ـه كه زۆرترین ژماره‌ى كۆچبه‌ر له ساڵى 2015ـه‌وه داواى ئه‌م مافه‌یان كردووه كه 186 هه‌زار و 422 كۆچبه‌ر بووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا 25 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كۆچبه‌ریش نادیار و بێسه‌روشوێنن.
ساڵى 2016، 160 هه‌زار و 717 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 78 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 یش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2017، 92 هه‌زار و 691 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 29 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 67 یش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2018، 69 هه‌زار و 203 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 54 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 25 یش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2019، 53 هه‌زار و 240 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 47 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 یش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2020، 34 هه‌زار كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 18 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 17 یش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2021، 53 هه‌زار كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 47 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 یش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2022، 71 هه‌زار و 225 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 17 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كۆچبه‌ریش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2023، 19 هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و حه‌وت كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كۆچبه‌ریش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2024، 23 هه‌زار و 400 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و 24 كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 یش بێسه‌روشوێن بوونه.
ساڵى 2025، 15 هه‌زار و 420 كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه و پێنج كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌ك كۆچبه‌ریش بێسه‌روشوێن بووه.
كۆى گشتى ئه‌و كۆچبه‌ره عێراقیانه‌ى كه سه‌رووى ته‌مه‌ن 18 ساڵن و له‌ماوه‌ى ئه‌م 10 سالهَدا داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه بریتی بووه له 778 هه‌زار و 818 كۆچبه‌ر و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه 350 كۆچبه‌ر و ئه‌وانه‌شی نادیار و بێسه‌روشوێنن 249 كۆچبه‌ره.