شەو گەیشتووە

عێراقچی لە ئیستەنبوڵە و لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئیستەنبوڵ و ئەمڕۆ بەشداریی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاركاریی وڵاتانی ئیسلامی دەكات، بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیاش كۆبوونەوەی هەبێت.

عەباس عێراقچی دوای كۆبوونەوەی دوێنێ ئێوارەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا، شەوی رابردوو گەیشتە ئیستەنبۆڵ و بڕیاریشە ئەمڕۆ شەممە 21.6.2025 بەشداریی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاریكاریی وڵاتانی ئیسلامی بكات، كە لە ئیستەنبوڵ دەكرێت، ئەمەش بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی مێهری ئێرانی.

عێراقچی رایگەیاند، لە بارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی، بە جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاریكاریی وڵاتانی ئیسلامی كۆدەبێتەوە و خۆیان داوای كۆبوونەوەكەیان كردووە.

هەروەها ئاشكرای كرد، لەگەڵ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانیش كۆبوونەوەی دەبێت، هاوشان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی رێكخراوی هاریكاریی وڵاتانی ئیسلامی و وەزیرانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە.

بە گوێرەی میدیا جیهانییەكان، وەزیری دەرەوەی ئێران، كە تاكە كەسی ئێستای ئێرانە بەدوای هەوڵە دیپلۆماسییەكانەوەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، لە رۆژانی داهاتوو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پوتینیش دەبێت.

عەباس عێراقچى: شەممە لەگەڵ ئەمریکا لە عومان کۆدەبینەوە

عەباس عێراقچى: شەممە لەگەڵ ئەمریکا لە عومان کۆدەبینەوە