دەزگای ئاسایشی هەرێم:

ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی گوندی هۆمەر قەوم دەکەن دوورن لە راستییەوە

964+

ژێوار خدر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگرێک لە گوندی هۆمەرقەومی سەر بە ناحیەی سورداشی سنووری قەزای دوکان، کەوتەوە و وابڵاوبووەوە  ناوچەکە بۆردومان کراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دڵنیایی دایە هاوڵاتیان، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و هیچ بۆردومانێک نەکراوە، بەڵکو بەهۆی ئاگرەکەوە چەند پاشماوەیەکی جەنگی وەک مین تەقیونەتەوە.

دەقی راگەیاندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم کاتژمێر ٢:١٠ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ لەنزیک گوندی(هۆمەرقەوم )، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە. هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ کاتژمێر ٢:٣٥ نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری ( چیای سورێن ) چەند پاشماوەیەکی جەنگی ( مین )تەقینەوە ، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە. دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی( مین ) هەستیان بە دەنگی تەقینەوە کردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 13 کەسی راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 13 کەسی راگەیاند