هەولێر ئارامە و تەنیا زەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا بوو

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ بەیانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدا، ئەمەش ترسێکی زۆری لای بەشێکی هاوڵاتیان دروستکرد، پەیامنێری 964 دەستبەجێ گەیشتە نزیک فڕۆکەخانە و پرسیاری کرد، پشت راستیان کردەوە زەنگ لێدراوە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان دەربارەی بوونی موشەک نەدا.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زەنگی کونسوڵخانە باس لەوەش دەکرا موشەک بە ئاسمانی هەولێرەوە بووە و سیستمی بەرگری ئەمریکا خستوویەتیە خوارەوە، بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی روونکردنەوەی لەسەر ئەو هەواڵە نەدا و ئەوەی دەوترێ تەنیا هەواڵی سۆشیال میدیایە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"شەڕی ئێران و ئیسرائیل نەخشەى هێزە سیاسییەکانى عێراق دەگۆڕێت"