دوکاندارەکان ناڕازین و دەڵێن هەڕەشەمان لێ کراوە
لە نیوەشەودا زیادەڕۆییەکانیان لە بازاڕی چەمچەماڵ لابردووە
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
درەنگانێکی ئەم شەو عارەبانە و مێزەکانی ناو بازاڕی سپی حەسار لە قەزای چەمچەماڵ شێوێندراون، دوکاندارەکانیش دەڵێن پۆلیس پێشتر هەڕەشەی لێ کردوون.
سەید قادر یەکێکە لە خاوەن دوکانەکانی بازارەکە بە 964ـی وت، دوێنێ چەند پۆلیسێک بەنوێنەرایەتی شارەوانی چەمچەماڵ هاتوون بۆ لامان پێیان وتین کە دەبێت خۆتان رێک بخەنە، ئەو زبڵ و خاشەکە بەشێوەیەکی جوان کۆبکەنەوە لە ناو بازارەکەدا.
وتیشی،”سەرەڕای ئەوەی ئێمە بەشێوەیکی رێکوپێک ئامادەیی خۆمان دەربڕی کە هەر بریارێک بدەن ئێمە وەکو خاوەن دوکانەکان جێبەجێی دەکەین، لاریمان نییە.
ئەو دوکاندارە ئاماەی بەوەشكرد، بەڵام لەئەنجامی ئەم قسانە یەکێک لە پۆلیسەکان هەڕەشەی کرد وتی ئەمشەو دوکانەکانتان تێک دەدەین، وەک لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت تێکیانداوە و سەر مێزەکانیان بەتاڵ کردووە.
ژمارەی دوکانەکان هەشت دوکانە و زیاتر بابەتی پێڵاوی لە خۆدەگرت ە 964 پەیوەندی کرد بە ئارام نەجات بەرێوەبەری شارەوانی چەمچەماڵ لە سەر ئەم پرسە بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.
هەر لەسەر ئەو بابەتە رەمەک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، ئەو کێشەیە دوو تا سێ دوکاندارن، ئەوانیش خۆیان زیادە رەوییان کردووەتە سەر بازارەکە، ئاستەنگیان بۆ شەقام و بازاڕەکە دروست کردووە،ب ۆیە لایەنی ئەمنی شارەکە کاری یاسایی خۆیان ئەنجام داوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی