رووداوی هاتوچۆ

حەوت كەس لە ئاكرێ بریندار بوون

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هاتوچۆی ئاكرێ ئاشكرای كرد، لە رووداوێكی هاتوچۆدا حەوت هاوڵاتی بریندار بوون.

عەقید ئازاد تەها لە پۆلیسی هاتوچۆی ئاكرێ لە پەیجی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 9.6.2025 رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و لە ئەنجامدا حەوت كەس بریندار بوون.

ئەوەشی وتووە، رووداوەكە لە دووڕیانی گۆڕستانی باشقال، لە سەنتەری قەزای ئاكرێ روویداوە.

ئازاد تەها باسی رەوشی بریندارەكانی نەكردووە و نازانرێت بارودۆخیان چۆن بووە.

ئەمە لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ لە رووداوێكی دیكەدا لە رێگای كەركوك – بەغدا و لە نزیك قەزای خاڵس، كەسێك گیانی لەدەست دا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.