شۆفێر تاکسییەکان ناڕازین

شوێنی وەستانی تاكسی و پاسەکانی پیرەمەگروون – سلێمانی کرا بەیەک

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

مانگێك دەبێت، تاكسییەكانی هێڵی گواستنەوەی پیرەمەگروون – سلێمانی گرفتیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەكە هەیە لەسەر شوێنی كاركردنیان و بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت، بڕیارەكە لە چوارچێوەی رێكخستنەوەی ناو بازاڕی ناحیەكە دراوە و کێشەکەشیان چارەسەر کراوە.

بڕیارەكە لەسەر داواكاری خەڵكی پیرەمەگروون بووە کە داوایانکردووە شوێنی وەستانی تاکسی و پاسەکان بکڕێ بەیەک، بۆئەوەی لۆد و قەرەباڵغی ناو بازاڕ كەمبكرێتەوە.

دابان كەمال نوێنەری شۆفێرانی هێڵی گواستنەوەی پیرەمەگروون – سلێمانی بە 964ـی وت، “ئێمە خۆمان 130 تاكسی هێڵی گواستنەوەین و لە شوێنەكە جێگامان نابێتەوە، بڕیارێك درابوو كە شوێنی وەستانی تاكسییەكانمان بەش بكرێت لەگەڵ پاسەكانی هێڵی پیرەمەگروون – سلێمانی كە ئەوانیش 45 پاسن، بەڵام ناڕازیبووین لە بڕیارەكە و ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیە كۆبوینەوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكەمان”.

سەبارەت بەو بابەتە پەیوەندیمان کرد بە بەكر عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون، ئەو وتی، “لە یەک مانگی رابردوودا، لەسەر داواكاری دانیشتووانی پیرەمەگروون و مامۆستایانی ئایینی، هەستاین بەرێكخستنەوەی ناو بازاڕ، شوێنی تاكسی و پاسەكانمان كرد بەیەك و لەهەمان شوێن جێگامان بۆ هێڵی پاسەكانیش كردەوە، بەمەبەستی لابردنی زیادەڕۆیی و پەرتەوازەیی ناوبازاڕ”.

“گرفتی شۆفێر تاكسییەكان ئەوەبوو شوێنەكەیان بەرتەسك دەبێتەوە و ژمارەیان زۆرە، هاتن بۆ لامان و گوێمان لێگرتن، كە زانیمان داواكارییەكەیان رەوایە و شوێنەكەیان بچوك دەبێتەوە، بەشی تاكسییەكانمان زیاتر كرد و شوێنەكەمان بۆ فراوان كردن و گرفتەكەش چارەسەر كرا”، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بنەماڵەیەک زەوی بۆ گۆڕستانی پیرەمەگروون دابین دەکەن

بنەماڵەیەک زەوی بۆ گۆڕستانی پیرەمەگروون دابین دەکەن

دانیشتووانی ناحیەی پیرەمەگروون گردبوونەوە 

دانیشتووانی ناحیەی پیرەمەگروون گردبوونەوە