لە خوار 65 دۆلارە
جارێکى تر نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
ئەگەرى زیادکردنى خستنەڕووى نەوت لەلایەن وڵاتانى ئۆپیک پڵەس، نرخى نەوتى دابەزاند و هێنایەوە خوار65 دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە 27.5.2025 کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 51 سەنت دیاری کراوە و کەمێک دابەزیوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بڕیار بۆ بڕیاردان لەسەر خستنەڕووى زیاترى قەبارەى نەوت بۆ بازاڕ، کۆتایى ئەم هەفتەیە ئۆپیک پڵەس کۆببێتەوە و بڕیار بدات، هەر ئەوەش هۆکارى دابەزینى نرخى نەوتە.