ناسنامەی دیار نییە

لە کفری بارهەڵگرێک لە ژنێکی بەتەمەنیدا و گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە کفری بارهەڵگرێک لە ژنێکی بەتەمەنیدا و گیانی لەدەستدا، ناسنامەی دیار نییە و پۆلیسی گەرمیان داوا لە کەسوکاری دەکات، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار بکەن.

حسێن شاکر، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کفری به 964ـی وت،”کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی قەزای کفری ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لە ژنێکی بەتەمەنی داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی کەلار، گیانی لەدەستداوە”.

“ژنەکە کە ھێنرایە نەخۆشخانە دۆخی تەندروستی باش نەبوو، بۆیە رەوانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار کرا لە کەلار، دواتر لەوێ گیانی لەدەستدا”، حسێن شاکر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە، شۆفێری بارھەڵگرەکەش دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ئافرەتێکی بەتەمەن ئۆتۆمبێل لێیداوە و بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە ناناسرێتەوە، جلێکی رەشی لەبەردایە، داوا لە کەسوکاری دەکەین سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەقەزای کەلار بکەن”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەس...

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن

لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد

لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد