بەرگری شارستانی بەڕێوەن بۆ شوێنی ئاگرەکە
ئاگرێک لە کارگەیەکی شیش لە شەقامی مەخمور کەوتووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە شەقامی مەخموری هەولێر کەوتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە کارگەیەکی شیش کەوتووەتەوە، لە شەقامی مەخموور پشت گەڕەکی مامزاوە و جارێ قەبارەکەی دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەڕێوەن بۆ شوێنی ئاگرەکە.
پەیامنیری 964 بە رێگاوەیە زانیاری زیاترتان بۆ دەگوازینەوە….