هەڵەبجە
دەروازەى شار زۆرى نەماوە تەواوبێت
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لەمەودوا کە دەچیتە هەڵەبجە، دەروازەیەکى نوێ و مۆدێرن دەبینیت کە دیارى سەرۆک وەزیرانى عێراقە و زۆرى نەماوە کارەکانى تەواو بکرێت.
پرۆژەکە دیاری محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراقە کە لە 16ـى 3ـى ساڵى 2024 بڕیارى لەسەردا.
هەرچەندە پڕۆژەکە لە مانگى تەموزى 2024ـەوە دەستبە جێبەجێکردنى کراوە و بڕیار بوو لە 200 رۆژدا تەواو بکرێت، بەڵام دواکەوت هەرچەندە تۆزێک وردەکارى ماوە، بەڵام بڕیارە لە ماوەیەکى زوودا رادەستى لایەنى پەیوەندیدارى بکەن.
سەلاح حەمەئەمین، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە 964ـى وت:” بودجەی پرۆژەکە یەک ملیار و 937 ملیۆن دینارە، و لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە دابینکراوە، لە ئێستادا تەنها هەندێک وردەکاری بچووک ماوە”.
دیزاینی دەروازەکە لە شێوەی مانگێکدایە و مۆنۆمێنتێکیش لەخۆ دەگرێت کە وەک هێمایەک بۆ شەهیدان دانراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح