لە هەولێرە

ئەو بەرگدرووەی جلی بۆ پاپا دووری 45 رۆژی پێ چووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ماوەت مەعسوم، کە نزیکەی 96 ساڵە خۆی و بنەماڵەکەی سەرقاڵی کاری بەرگدوورین لە هەولێر، باسی ئەو پۆشاکە دەکات کە بۆ پاپای ڤاتیکانی دووریوە و دەڵێ 45 رۆژی پێ چووە.

ئەو بەرگدوورە کە لە هەولێر دادەنیشێ، ئارەزووی ئەوەی هەبووە کە پۆشاک بۆ کەسایەتییەکی جیهانی بدورێ، هەر بۆیە پاپای ڤاتیکانی هەڵبژاردووە و بۆ پۆشاکەشی زیاتر لە 40%ی ئاوریشمی بەکارهێناوە.

ماوەت مەعسوم، رۆب، کراس، دووریوە و پشتوێن و کڵاویشی بۆ دروست کردووە، بۆ سایز و قەبارەی گەورە و بچووکی لەشی پاپا سوودی لەو بڵاوکراوە و زانیاریانە وەرگرتووە کە لەبارەی پاپاوە بۆ رای گشتی بڵاوکراونەتەوە.

ئەو بە 964ی وت، لەرێگەی پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، توانیم دوای تەواوبوونی پۆشاکەکەی، بچمە ڤاتیکان و پۆشاکەکەی رادەست بکەم، ئەویش دیارییەکەی منی زۆر بە دڵ بووە.

لەبارەی نرخەكەوە ماوەت مەعسوم وتی، سەرۆك كۆماری عێراق لەتیف رەشید کۆی تێچووەکەی لە ئەستۆ گرتووە، بەبێ ئەوەی قەبارەی تێچووەکە ئاشکرابکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

 پاپا فرانسیس لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

 پاپا فرانسیس لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

کەى دووکەڵە سپییەکە لە ڤاتیکان بەرز دەبێتەوە؟

کەى دووکەڵە سپییەکە لە ڤاتیکان بەرز دەبێتەوە؟