دیمهنێكى ئه‌و مانگایانهى كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى سه‌ركه‌پكان.
"ئه‌مجاره خاوه‌ن مانگاكان به‌رپرسیار ده‌بن"
مانگای بەڕەڵا زیانی زۆریان بە زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى سه‌ركه‌پكان گەیاندووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌ركه‌پكانى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌ڕه‌ڵاكردنى مانگا و زیانگه‌یاندن به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بووه‌ته دیارده و خاوه‌ن زه‌وییه‌كانیش داوا له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن چیتر ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ڕه‌ڵا نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مجاره به‌رپرسیار ده‌بن.
خاوه‌ن زه‌وییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئاگاداریەکیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌مساڵ زەوییەکانیان بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان کێڵاوە، چونكه به‌رده‌وام مانگاكانیان به‌ڕه‌ڵاى ناو ئه‌و زه‌وییانه كردووه.
زه‌وییه‌كانى سه‌ركه‌پكان له‌م وه‌رزه‌دا زۆربه‌یان گه‌نمیان تێدا چێندراوه.
خاوەن مانگاکانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه کە ئاگاداری مانگاکانیان بن چونکە زەرەر و زیانێکی زۆریان گەیاندووە بە جۆرێک کە هەندێکیان زەرەرەکەی بە سەرووی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار ده‌خه‌ملێندرێت.
ئیبراهیم عه‌لى، خاوه‌نى یه‌كێك له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانه له سه‌ركه‌پكان به 964ـى وت، ئه‌و زه‌وییه‌ى ئه‌مساڵ به گه‌نم چاندوویه‌تى مانگاكان هه‌موویان خواردووه و هیچیان بۆى نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
وتیشی، “چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نزیكه‌ى 20 مانگام له‌ناو گه‌نمه چێندراوه‌كه‌مدا گرت و ده‌سته‌به‌سه‌رم كردن تا خاوه‌نه‌كانان هات، به‌ڵام بێسوود بوو كه ئاژه‌ڵه‌كانیان برده‌وه ، دووباره له‌ناو زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان بیندرانه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد مامۆستیاانى ئایینى سنووره‌كه‌شیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ه‌وانیش له‌رێگه‌ى مینبه‌ركانه‌وه خاوه‌ن ئاژەڵه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت “بێسوود بووه”.
خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ده‌ڵێن، ئەمجارە مانگا به‌ڕه‌ڵاكان دووباره زەرەر و زیانیان پێبگه‌یه‌نێت، ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ى قه‌ره‌بووى زیانه‌كانیان بكاته‌وه.