هاوكارى مادى، جلوبه‌رگ و خۆراك
هاوكارى جیاواز بۆ ژینگەپارێزه‌كه‌ى ئاغجەلەر كۆ‌كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوكارى جیاواز بۆ ئەو ژینگه‌پارێزه‌ى ئاغجه‌له‌ر دابینكرا، كه دوێنێ دواى وه‌رگرتنى موچه، موچه‌كه‌ى لێ ونببوو، ئه‌ویش منداڵه‌كانى به‌ته‌ماى خۆى كردبوون به موچه‌كه‌ى جلوبه‌رگى جه‌ژنیان بۆ بكڕێت.
محەمەد خەلیل کارمەندی پاککەرەوەیە لە شارەوانیی ناحیەی ئاخجەلەر، باوکى سێ منداڵە و لە خانووى کرێدا دەژیت، موچەکەى 425 هەزار دینارە و 14 ساڵە کارمەندى پاککەرەوەى شارەوانییە.
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له 964، ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دوای خۆیدا هێنا و رێكخراوێكی ژینگه‌یی هاوكارى جیاوازیان پێشكه‌شى ژینگه‌پارێزه‌كه كرد.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، شه‌وى رابردوو سه‌ردانى ماڵى ئه‌و ژینگه‌پارێزه‌یان كردووه و هاوكارییه‌كانیان به‌ده‌ست گه‌یاندوون.
وتیشی ” هاوكارییه مادییه‌كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن دینار، جلوبەرگی جه‌ژن بۆ منداڵەکانی، پێداویستییەکانی جەژن، هەروەها چەند سەبەتەیەک خۆراکیش هه‌موویمان پێشكه‌ش كردن”.
دوێنێ هه‌ینی ژینگه‌پارێزه‌كه به‌ر له‌وه‌ى بچێت موچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت بەڵێنى بە منداڵەکانى دابوو لە پارەى موچەى مانگى سێ، جلى جەژنیان بۆ بکڕێت، بەڵام بەهۆى ونکردنى موچەکەى نەیتوانى بەڵێنەکەى جێبەجێ بکات.