هەولێر

ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکانى پارکى سامى عەبدولڕەحمان سووتان

964+

وریا فەتاح

بەهۆى ئەوەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ  ئاگر لە بەشى کۆگاى ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکانى پارکى سامى عەبدولڕەحمان کەوتەوە،  ژمارەیەکى زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە سووتان.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”هەشت تیمى بەرگرى شارستانى توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، لە ئێستاشدا لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ خەمڵاندنى زەرەر و زیانەکان”.

بەپێى ئەو وێنانەى لەبەردەست 964ـەـ کۆگاى ئۆتۆمبێلەکان بە تەواوەتى سووتاوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەى لەوێ راگیراون، بەتەواوەتى سووتاون.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ و لە پارشێودا، بەهۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە کۆگایەکى پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان کەوتەوە.

ئۆتۆمبێلەکان بچوکن و گەشتیاران و ئەوانەى دەچنە ناو پارکەکە بەکرێى دەگرن، هەم بۆ پیاسەکردن بەکاری دەهێنن هەم بە ئۆتۆمبێلەکە پارکەکە دەگەڕێن و دیمەنەکانى پارکەکە دەبینن و کاتێکى خۆش بەسەردەبەن.

لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر دوکەڵێکی گەورە دەب...

لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر دوکەڵێکی گەورە دەبینرێ