• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

هەواڵەکان

پۆلیس: كێشه‌ى خێزانى خێزانه‌كه‌ى گوندى گرێزەی قه‌تلوعام كرد

+964
ژووری هەواڵ

نوێترین زانیارى لەسەر رووداوەکەى گوندى گرێزە کە تێیدا خێزانێک لەلایەن کوڕەکەیانەوە قەتڵوعام کرا ئەوەیە کە پۆلیس بۆى دەرکەوتووە هۆکارى رووداوەکە کێشەى خێزانى بووە، بەڵام نەچووەتە ناو وردەکارییە و دەڵێت لێکۆڵینەوەى زیاتر دەکەین بۆ ئاشکراکردنى هۆکارى تەواوەتى رووداوەکە.

زانیارى نوێ لەسەر رووداوەکەى گرێزە

زانیارى نوێ لەسەر رووداوەکەى گرێزە

كشتوكاڵى گه‌رمیان خه‌مى ئه‌و رۆژه‌ى بوو كه‌ وشكه‌ساڵى و گۆڕانى كه‌شوهه‌وا به‌رۆكى كشتوكاڵى سنووره‌كه‌ى بگرێت و كاریگه‌ری خراپى بكاته‌ سه‌ر، ئه‌وه‌ى پێشتر بیری لێده‌كرده‌وه‌ ئێستا روویداوه‌، گه‌نمى داچێندراو له‌ سنوورى دوو ناحیه‌یدا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ و تووشی پوكانه‌وه‌ بووه‌.

كشتوكاڵى گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ زه‌ردبوونى به‌شێ�...

كشتوكاڵى گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ زه‌ردبوونى به‌شێك له‌ گه‌نمى چێندراو ده‌كات

له‌ سه‌بینێوه‌ ده‌چینه‌ ناو وه‌رزى به‌هار، ئه‌وانه‌ى مه‌راقى گژوگیاى به‌هاره‌شن له‌ماڵ دانانیشن و هه‌ر جاره‌ و روو له‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ بێ مه‌ترسی نییه‌ چونكه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كه‌سێك به‌و مه‌به‌سته‌ چووبوه‌ یه‌كێك له‌ كوێستانه‌كانى سۆران و مین پێیدا ته‌قییه‌وه‌ و گیانى له‌ده‌ستدا.

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەو�...

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەورۆز ناکرێتەوە

سبەینێ یەکەم رۆژى نوێى ساڵى کوردییە، خۆ ئەگەر رەمەزان نەبوایە رەنگە نە رێگات هەبوایە بچیتە دەرەوە و نە شوێن هەبوایە لێى دابنیشى، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر حسابى خۆى کردووە و نایەوێت هیچ قەرەباڵغى و لۆدێک دروست ببێت، هەربۆیە هاتوچۆى بارهەڵگرەکانى سنووردار کردووە.

هاتوچۆى بارهەڵگرەکان لە 7ـى بەیانى بۆ 12ـى شەو قەدەغەیە

هاتوچۆى بارهەڵگرەکان لە 7ـى بەیانى بۆ 12ـى شەو قەدەغەیە

بەرگری شارستانی: دوو کەس رزگارکران

لە سۆران بەهۆی غازی حەمامەوە ماڵێک ئاگری گرت

964+
ئەحمەد مستەفا

روداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵێکی گەڕەکی هەرێم لە ناوەندی قەزای سۆران روویدا، بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، توانیویانە دوو کەس رزگار بکەن.

بەپێی راپۆرتی تیمەکانیان، هۆکاری ئاگرەکە کارکردن بووە بە غاز لە حەمامی ماڵەکەدا بۆ لێکردنەوەی کاشی و لەئەنجامدا بتڵی غاز (قەنینە) ئاگری گرتوە.

بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگر و سێ تیم دەرچون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانرا بەزووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و رێگری لە سووتانی ماڵەکە بکەن.

ئەوەشی وتووە، تیمەکانیان توانیویانە دوو هاوڵاتی رزگار بکەن، کە بەهۆی ئاگرەکە بەسووکی بریندار ببون و لەلایەن تیمەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بە نەوت چەند درەختێک لە سۆران ووشک دەکرێن

بە نەوت چەند درەختێک لە سۆران ووشک دەکرێن

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئید?...

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئیداره‌ى سۆران دان