رووداوی هاتوچۆ روویداوە
لە رێگەی عەربەت بۆ قەرەداغ چوار کەس بریندار بوون
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لەسەر رێگەی عەربەت بۆ قەرەداغ لەنزیك گوندی دارەڕەش، ئەمشەو 14.3.2025 رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە و چواركەس بریندار بوون.
رووداوەكە لە نێوان بارهەڵگرێكی ئێرانی و ئۆتۆمبێلێكی جۆری ماجێستا رویداوە و بە ئامبۆڵانسی مەڵبەندی تەندروستی عەربەت و مەڵبەندی تەندروستی شەهید رەئوف بەگی هەڵەبجەی تازە، رەوانەی نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی كراون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی وت، روداوەكە كاتژمێرێك لەمەوبەر لە نزیك خاڵی پشكنینی عەربەت – قەرەداغ بەدیاریكراوی لە ئاستی گوندی دارەڕەش رویداوە و لە ئەنجامدا چوار كەس برینداربوون.
بریندارەكان لە مەڵبەندی تەندروستی عەربەت چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە، دواتر بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شۆڕش كراون.
سامان نادر ئەوەی خستەڕوو، بریندارەكان لە رەگەزی نێرن و برینەكانیان لە پشت و قۆڵیاندایە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا