نۆژەندەکرێتەوە

سبەی بەشێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێوە شەقامی 120 مەتری لە پردی رەشکین تاوەکو نزیک فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، دادەخرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025، هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆکاری دووبارە قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوە، لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانییەوە شەقامی 120 مەتری خێرا لە پردی رەشکین تا نزیک فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، دادەخرێت.

“تەنها یەک رێڕەوی شەقامەکە هاتوچۆی تێدا دەکرێت، تا ئەوکاتەی کاری قیرتاوکردنەکە تەواو دەبێت پاشان شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە”، هاتوچۆی هەولێر وا دەڵێت.

راشیگەیاندووە، بەهۆی داخستنی رێگەکە ئەگەری دروستبوونی جەنجاڵی هەیە و داوا لە شۆفێران دەکات تا دەتوانن بەو رێگەیەدا نەڕۆن و شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.