• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

"کارەبا هۆکار بووە"

لە دارەتوو ماڵی کرێچییەک ئاگری گرت

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لە گەڕەکی دارەتووی شاری هەولێر، ماڵێک لە میوانداری ماڵی کوڕەکەیان بوون، کە گەڕانەوە نەماڵیان مابوو نە پارە، هەمووی سووتا.

ماڵەکە خانووی خۆیان نەبووە، بەڵکو کرێچی بوون.

ئەمشەو سێشەممە 4.3.2025 رووداوەکە روویداوە، ئەبوبەکر عومەر، خاوەنی ماڵەکە بە 964ـی وت، لە ماڵی کوڕەکەم بۆ بەربانگ میوان بووین،دوای نانی ئێوارە کە هاتینەوە بینیمان ماڵەکەمان یەک پارچە ئاگرە و هیچی تێدا دەرنەچووە.

ئەو شۆفێری پاسە، بڕی دوو ملیۆن دیناری کرێی مانگانەی لە قوتابیان وەرگرتووە تاوەکو بیداتە خاوەن پاسەکە، بەڵام لەگەڵ ماڵەکەیدا ئەو دوو ملیۆن دینارەشی سووتاوە.

ئەوە بەو دۆخەی بەسەری هاتووە سوپاسگوزار بوو، کاتێک قسەی بۆ 964 کرد بەو جۆرە هەستی خۆی دەربڕی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكى له‌سه‌ر رێگ�...

رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكى له‌سه‌ر رێگاى خه‌بات به‌ ته‌واوى سووتاند

37 ساڵ بەسەر کارەساتەکە تێپەڕی

بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە شەقامی کوردستان لە جوڵە کەوت

964+

شۆڕش قادری

بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ساتێک وەستان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەڕێوەچوو و شەقام لە جوڵە کەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16.3.2025، 37 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كیمبارانكردنی شاری هەڵەبجە لە لایەن حكومەتی بەعسی هەڵوەشاوە، وەک هەموو ساڵێک کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ وەک رێزێک لە قوربانیانی ئەو کارەساتە، ساتێک وەستان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

چەند رۆژێك پێش نەورۆزی 1988 و لە رۆژى 16ـى ئادار، شارى هەڵەبجە لەلایەن رژێمى پێشووى عێراقەوە کیمیاباران کرا و پێنج هەزار کەس بەهۆیەوە لە چەند چرکەساتێکدا گیانیان لەدەست دا.

بەهۆى کارەساتەکەوە نزیکەى 10 هەزار کەسیش بریندار بوون و بەشێکیان تائێستاش بەرکەوتەى ئەو چەکە قەدەغەکراوەن و ژیان لەگەڵ ئازاردا بەڕێدەکەن، جگە لەوە بە هەزاران کەسى دیکە شارەکەیان جێهێشت و بەرەو ئێران رۆیشتن و ژمارەیەک کەسیش تائێستا بێسەروشوێنن، بە تایبەت ئێستاش لێرە و لەوێ منداڵى ونبووى هەڵەبجە دەدۆزرێتەوە.

هەولێر پێنج هەزار گوڵە پەپوولەی لە یادی هەڵەبجەدا رووا...

هەولێر پێنج هەزار گوڵە پەپوولەی لە یادی هەڵەبجەدا روواند

گۆڕێکی بە کۆمەڵی هەڵەبجە لەناو دڵی باخێکی هەوراماندای?...

گۆڕێکی بە کۆمەڵی هەڵەبجە لەناو دڵی باخێکی هەوراماندایە