ئەو کەلوپەلانەی راوچییەکەی شارباژێڕ کە دەستیان بەسەرداگیرا وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە شارباژێڕ
هاوڵاتییەک لەسەر راوکردنی کەو دەستگیرکرا
ژێوار خدر
لە سنووری کەناروێی ناوچەی شارباژێڕ، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا کە تەڵەی بۆ باڵندەکان دادەنایەوە و راوی دەکردن، دەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیي پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانیان بەردەوام لە کێوماڵ و گەڕان و پشکنینی کەژ و کێوەکان، لەپێناو پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان.
دەشڵێت، لە ئەنجامی گەڕانەکانیان، لە گوندى کەناروێی سنووری شارباژێڕ هاوڵاتییەکیان لەسەر راوکردنی باڵندەى کێوى دەستگیر کردووە، کە کەوێکی کوشتووە و کەوێکی دیکەشی گرتووە.
روونیشیکردووەتەوە، دەستیان بەسەر تاپڕەکەی، هەشت فیشەکی تاپڕ و دوو دەستە دەستە داودا گرتووە، جگە لە کەوێکی زیندوو و کەوێکی راوکراو و فلاش میمۆرییەکیش ، کە لە راوکردنەکەیدا بەکاری هێناوە.