شەوی بەرات
سەبەتەی منداڵەکانی هەڵەبجە پڕ چوكلێتە و بۆ ماڵەکانی دەبەن
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
لە شەوی بەرات و لە ھەڵەبجە لە چالاکییەکی جیاوازدا کۆمەڵێک منداڵ بە سەبەتە جگلێتەوە دەگەڕێن بەسەر ماڵاندا و بەدەم گۆرانی وتنەوە ھەم شیرینی دەبەخشنەوە و ھەمیش شیرینی کۆدەکەنەوە.
چالاکییەکە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە بەشی منداڵان رێکیان خستووە، منداڵەکان بەدەم وتنەوەی گۆرانی تایبەت بە شەوی بەرات لە کۆڵانەکانی شاردا دەگەڕێن، وە شیرینی دەبەخشنەوە.
یەکێک لە منداڵەکان قسە بۆ پەیامنێری 964 دەکات و دەڵێت، ئێستا لە ماڵەوە گەڕاوەتەوە تا وەجبەی دووەمی گەڕانەکانی دەستپێ بکاتەوە، جگە لە جگلێت و شیرینی ئەمشەو 250 دیناریشی لە یەکێک لە ماڵەکان وەرگرتووە.
ھاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکە لە ھەڵەبجەش بە گەرمی ئەم شەوە یاد دەکرێتەوە، و خاوەن ماڵەكانیش زۆربەیان لە بەردەرگا، بە نوقڵ، جکگێت، شیرینی و ھەندێک جاریش بە پارە پێشوازییان لێدەکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا