دووەم مۆڵ لە دوو رۆژدا
مۆڵێکی جلوبەرگ لە زاخۆ لەسەر فێڵی داشکاندن داخرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لیژنەکانی چاودێری بازرگانی زاخۆ لەکاتی بەدواداچووندا بۆ نرخەکانی مۆڵێکی جلوبەرگ، بۆیان دەرکەوتووە ئەو داشکاندنەی کە مۆڵەکە بانگەشەی بۆ دەکات راست نییە، لەبری هەرزانکردنی جلوبەرگەکانی، گرانیکردووە.
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم مۆڵە بە هەمان هۆکار دادەخرێت، دوێنێش چاودێری بازرگانی زاخۆ مۆڵێکی داخستبوو بەهۆی ئەوەی لە داشکاندنەکەیاندا کەرەستەکانیان بەگرانتر فۆرشتووە.
ئەو مۆڵەی ئەمڕۆ داخراوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بەرێژەی 50% داشکاندنی کردووە کەچی 25% کەرەستەکانیان گرانتر کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2025، کوڤان ئاڤدەل، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی زاخۆ بە 964ـی وت، “خاوەن مۆڵەکان لەکاتی کۆتایی وەرز و نزیک لە جەژنی رەمەزان، بە دەرفەتی دەزانن و فێڵ لە نرخەکانیاندا دەکەن، بۆیە ئەم مۆڵەشمان بۆ ماوەی سێ رۆژ داخست و بەدواداچوونەکانمان بەردەوان دەبن”.
پێداچوونەوە: هاوبەش