ڤالانتاینە و دیارییەکەی ئەوەیە
کوڕێکی زاخۆیی 100 گوڵ و دەفتەرێک دۆلاری بۆ خۆشەویستەکەی ئامادە کردووە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بۆ رۆژی ڤاڵانتاین، کوڕێکی زاخۆیی 100 گوڵ و دەفتەرێک دۆلاری ئامادە کردووە لەلای گوڵفرۆشێک تا بیکات بە دیاری بۆ خۆشەویستەکەی.
ئەو گوڵ فرۆشە کە دیارییەکە ئامادە دەکات دەڵێ، بە بڕی 500 هەزار و دوو سێ ملیۆن و تا چوار ملیۆن دینار دیاری هەبووە بۆ بۆنەکان، بەڵام ئەمە یەکەم جارە لەلای ئەوان گەنجێک بەو بڕە پارە دیاری بدات بە خۆشەویستەکەی.
سبەی 14.2، رۆژی ڤاڵانتاینە کە بەرۆژی خۆشەویستی و دەربرینی ئەوین بۆ یەکتری دەستنیشان کراوە.
سەدیق ئیسماعیل، گوڵفروش و دیزاینەر بە 964 وت، بۆ ئەم ڤاڵانتاینە ئەمە، یەکەم کەسە بەبڕی یەک دەفتەر دۆلار “10 هەزار دۆلار” دیاری پێشکەش بە خوشەویستەکەی بکات.
ئەو گوڵفرۆشە باس لەوە دەکات، خەڵک ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەبینن بۆ ئەوەی ئەوین و خۆشەویستی خۆی بەرامبەر کەسەکانی تر دەربڕێت، جیاواز لە گوڵ و پارە، هەیە مۆبایلی ئایفۆن 16 و هەیە پارچە زێر یان هەر شتێکی تری جوان و گرانبەها دێنێتە لایان، ئەوانیش بە گوڵ و کەرەستەی جوان دەیڕازێنێەوە بۆیان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا