"شیرازەی خێزانەکانی تێکداوە"
زیاتر لە 40 هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕی دزی و دەستگیرکرا
964+
شۆڕش قادری
لە هەولێر دزێک دەستگیر کرا کە زیاتر لە 40 هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕی دزیوە، ئەو دزە گومانی خستووەتە ناو خێزانەکان و شیرازەی خانەوادەکانی تێکداوە.
نەقیب کارزان ساڵح وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە 964ـی وت، “دزێکیان دەستگیر کردووە کە لە ماوەی ساڵێکدا لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێر زیاتر لە 10 تاوانی دزی ئەنجام داوە و زیاتر لە 40 چل هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕ و ژمارەیەک کەلوپەلی جۆراوجۆری دزیوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، 10 سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو دزە تۆمار کراوە، تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکانیدا.
“دزەکە وەستای کەوانتەر و دیکۆراتی ناوماڵە، خەڵکی هەولێرە و تەمەنی سەروو 30 ساڵە”، کارزان ساڵح وای وت.
کابرای دز لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.