سەندیکای پارێزەرانی کوردستان وادەڵێت

 پارێزەرەکەی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەرێکەوە لێی دراوە 

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر لە پارێزەرێک دراوە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا دەڵێت لەلایەن پاسەوانانی دادوەرێکەوە هێرش کراوەتە سەری.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە نوسراوی ژمارە 254 رێکەوتی 4.2.2025 ئاماژەی بەوەکردووە، پارێزەر سهاد عەبدولکەریم ئەندامی سەندیکاکەیانە و لەلایەن پاسەوانانی دادوەرێکەوە بریندار کراوە.

ئەوەش هاتووە، هێرشکردنە سەر ئەو پارێزەرە لە ناو دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر بووە.

سەندیاکا دەڵێت سکاڵایان لە دژی هێرشەکەران هەیە و پارێزەریشیان دەستنیشان کردووە بۆ سکاڵاکە و ئامادەبوونی لەکاتی لێکۆڵینەوە.

 پارێزەرەکەی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەرێکەوە لێی دراوە