لە چوار رۆژدا هەمووی دابەش دەکرێت
لیستی موچە راگەیەنرا و سبەی موچەی مانگی یەك دابەش دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی موچەی مانگی یەكی 2025ی بڵاوكردەوە و سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی لیستەكەی بڵاوكردەوە و یەكەم شوێن خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسییەکان موچە وەردەگرن.
بەپێی لیستەكە، لە چوار رۆژدا و تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو تەواوی موچە دابەش دەكرێت.
دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 958 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
وێنەیەکی لیستی موچەی مانگی یەک لە خوارەوە: