داهێنان و پڕۆژەی خوێندکاران خرایەڕوو

دووەمین پێشانگای زانستی لە زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بە هەماهەنگی زیاتر لە 10 زانکۆ و پەیمانگای هەرێمی کوردستان و عێراق، دووەمین پێشانگای زانستی لە زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو.

پێشانگاکە لەلایەن کۆلێژی زانست لەزانکۆی نۆڵج رێکخرابوو و تیایدا زیاتر لە 150 پڕۆژەی زانستی و داهێنانی خوێندکاران و قوتابیان لە بوارەکانی پزیشکی و کیمیا و جیۆلۆجی خرایەڕوو.

ئایا محەمەد سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە 964ـی وت، “ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە ئەوەیە کە هانی قوتابیان بدەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی زانستی جۆراوجۆ پێشکەش بکەن و داهێنان بکەن”.

وتیشی، دەیانەوێ لەو رێگەیەوە پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان و عێراق دروست بکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پێشانگای ئامێری ئەلیکترۆنییان کردووەتەوە بە سپۆنسەری ...

پێشانگای ئامێری ئەلیکترۆنییان کردووەتەوە بە سپۆنسەری خۆیان