لە سەرجەم شارەکانی کوردستانەوە بەشداربوون

بە 300 شاخەوان تابلۆیەکی زانیارییان لە چەرمۆ دانا

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

20 گروپ و زیاتر لە 300 شاخەوان بۆ دانانی تابلۆی زانیاری رۆیشتنە گوندی چەرمۆ کە کۆنترین گوندی جیهانە لە قەزای چەمچەماڵ.

گەشتەکە ئەمڕۆ هەینی 24.1.2025 کرا و ئامانجیش لە دانانی تابلۆکە گەیاندنی زانیاری بوو بە گەشتیار و شاخەوانان.

حەمید هادی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە گروپی چەرمۆ بە 964ـی وت، ”ئامانجی ئێمە لە دانانی تابلۆکە گەیاندنی زانیارییە بۆ ئەو کەسانەی کە سەردانی ئەم شوێنەوارە مێژووییە دەکەن، تا ئێستا هیچ زانیاریەکی تایبەت بە ناساندنی ئەم گوندە نەبووە لە سنووورەکە بۆیە ئێمە بەئەرکی خۆمان زانی ئەو دەست پێشخەرییە بکەین.

وتیشی، مێژووی ئەم گوندە بۆ زیاتر لە حەوت هەزار پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لەگەڵ 20 گروپی شاخەوانی و زیاتر لە 300 شاخەوان کە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون تابلۆکەمان جێگیر کرد.

گوندی چەرمۆ بە درێژایی 11 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای چەمچەماڵ، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان سەرەتای شارستانیەت لێرەوە سەریهەڵداوە، بەکۆنترین گوندی کشتوکاڵی دادەنرێت لە جیهاندا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نمایشێکی شاخەوانی لە ئەشکەوتی هەزارمێرد بەڕێوەدەچێت

نمایشێکی شاخەوانی لە ئەشکەوتی هەزارمێرد بەڕێوەدەچێت