هەواڵەکانى رۆژ

لە دژی نیەتی بازرگانی ئەهلی مزگەوت گردبوونەوە

ژووری هەواڵ

بەشێک لە دانیشتووانی ناحیەی رزگاری گەرمیان، دەنگۆیەکیان بیستووە کە مزگەوتی گەڕەکەکەیان دەکرێ بە پرۆژەی بازرگانی، گردبوونەوە و وتیان، رێگە بە شتی وا نادەین.

“وەزارەتی تەندروستی بە رۆشنی گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە”، ئەوە دروشمی ژمارەیەک چالاکوانە، کە ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تاقیگەکان دەکەن، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئه‌نجامدراوه‌ و پشکنین زۆرێک لە پشکنینەکان ناوەندە تەندروستییە حکومییەکان نایکەن.

دامەزراندی ئەو 500 کەسەی وەک فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی ھەڵەبجە ناویان نێردرابوو بۆ حکومەت بوو بە بڕیار و ئەنجومەنی راژەی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دامەزراندیان دا، وە بڕیارە نوسراوەکە ئاڕاستەی دیوانی پارێزگای ھەڵەبجە بکرێت.

کوشتنی سەگ لە شاری دهۆک و کەرکوک ئاژەڵ دۆستانی لە هەولێر هێناوەتە دەنگ، ئەوان ئەمڕۆ لەبەردەم رێکخراوی یو ئێن گردبوونەوە و داوای راگرتنی ئەو کارە دەکەن.