لە حەشارگەیەکى چەک بووە

تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا؛ کوژرا و بریندار هەیە

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا و بەهۆیەوە تائێستا سێ کوژرا و چوار بریندار هەیە.

فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا بڵاوى کردەوە، بەهۆى هەڵەیەکى تەکنیکى لە ناو گۆگایەکى چەک و تەقەمەنى لە ناوچەیەکى باکورى بەغدا تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە سێ ئەفسەر کوژران و چوارى دیکەش بریندار بوون.

وەک باسى دەکات، لە ئێستادا لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.

لاى خۆیەوە دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە تەقینەوەکە بەهۆى پێکدادانى چەکدارى یان هێرشى تیرۆریستییەوە بووبێت.