هاوڵاتییه‌كی حاجی ئۆمه‌ران:
71 ساڵه وشكه‌ساڵیی به‌وشێوه‌یه‌مان نه‌بینیوه
964+
ئاکام غەفور- سۆران
پیاوێکی دونیادیده‌ى گوندێكی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێت ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ى ئه‌ساڵ هه‌بووه ماوه‌ى 71 ساڵه نه‌مانبینیوه، باس له ساڵانى رابردووش ده‌كات كه چه‌ند به‌فر له سنوورى ناحیه‌كه‌یاندا باریوه.
حاجی مەولود حەمەد، خه‌ڵكى گوندى ئازادى ئه‌م ناحیه‌یه به 964ـى وت، بەفربارین کەمیکردوە، وەک پێش‌و بەفر نابارێت، به به‌هۆى وشكه‌ساڵییه‌وه سه‌رمایه‌كی زۆر رووبه‌ڕویان بووه‌ته‌وه.
وتیشی “بیرمە ساڵی 1992 بینای قوتابخانە ى گونده‌کەمان كه‌وتبووه ژێر بەفر، دارى به‌رزمان لەسەر بانەکەی دانابوو بۆ ئەوەی ئەگەر رێگاکان خاوێنکرانەوە شۆفڵ بەسەر بینای قوتابخانەکە نەکەوێت”.
حاجى گله‌یی و گازندە رووبه‌ڕووى حكومه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌هۆى کەمی نەوت و پێیوایه ئەگەر بە تەمای نەوتەکە بن رەق دەبنەوە لە سەرمان.
حاجی مەولود بەردەوامە لە قسە کردن و وردە وردەش تۆپەڵە بەفرێک رەق دەکات و دەڵێت “خەریکە لە پەیامنێرەکەی بدەم کڵاوی لەسەر نیە”.
پێداچوونه‌وه:فه‌رهاد حه‌سه‌ن