"هەڕەشەمان لەسەرە"

پارێزەرانی کەرکوک داوا دەکەن چەکدار بکرێن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە هەموو شوێنێکی جیهان، ئەرکی پارێزەر پاراستن و وەرگرتنی مافی مافخوراوە لەرێگای یاساوە، دەسەڵات و یاساش ئەوان دەپارێزێت، ئێستا لە کەرکوک پارێزەران هەڕەشەیان لەسەرە و ئەوانیش دوا دەکەن، چەکدار بکرێن.

درنگانێک شەوی رابردوو لە شەقامی قودسی کەرکوک تەقە بەسەر دوو پارێزەردا کرا و سوکایەتیان پێکرا، لەسەر ئەو بابەتە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و سەندیکای پارێزەرانیش داوا دەکات رێگەیان پێبدرێت چەک هەڵگرن.

محەمەد عەلائەدین بەڕێوەبەری کارگێڕی سەندیکای پارێزەرانی عیراق، لقی کەرکوک بە 964ـی وت، “شەوی رابردوو دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کێشەیەکی زۆر ئاسایی بووە کە شایەنی باسکردن نییە، بەڵام بەداخەوە لایەنی بەرامبەر چەند کەسێک بوونە  و هەستاون چەکیان لە دوو پارێزەرمان لەبەردەم نوسینگەکەی خۆیان راکێشاوە، تەقیان کردووە بەسەریاندا، هەڕەشەیان لێکردوون و سوکایەتییان پێکردوون”.

“داواکارین وەزیری ناوخۆی عیراق بە زووترین کات ئاسانکاریمان بۆ بکات بۆ ئەوەی مۆڵەتی چەک هەڵگرتنمان پێبدات، چونکە پارێزەران لە بازنەیەکی ترسناک کاردەکەن”، محەمەد عەلائەدین وای وت.

پۆلیسی کەرکوک لەسەر ئەو بابەتە هاتۆتە دەنگ و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “تۆمەتبار و تەقەکەرەکەمان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

بەپێی بەدواداچونی 964، ساڵی رابردوو چەند جارێک لە کەرکوک هێرش کراوەتە سەر ماڵی چەند پارێزەرێک و دەرگا و ئۆتۆمبێلیان تێکشکێندراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەس...

ئەو شۆفێرەی لە کەرکوک پۆلیسێکی هاتوچۆی بریندار کرد دەستگیرکرا

کەرکوک.. پارێزەرێک لە شەڕە چەقۆیەک بریندار بوو

کەرکوک.. پارێزەرێک لە شەڕە چەقۆیەک بریندار بوو