"بتڵە غازەکە لێچووە"
بەهۆی غازەوە ماڵێک تەقییەوە و هاوڵاتییەکیش بریندار بوو.
+964
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
بەرەبەیانی ئەمرۆ بتڵە غازێک لە ماڵیکی چەمچەمال تەقی و ژنێکی تەمەن 69 ساڵی سووتاند.
رووداوەکە لە کاتی نویژی بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە لەگەڕەکی رزگاری چەمچەماڵ لەنزیک مزگەوتی ئاشتی روویداوە، بتڵێکی غاز لێی چووە و تەقیوە و جگە لەوەی ژنێکی ماڵەکە سووتاوە و بریندارە، زیانێکی زۆریش بەر دوو خانووی هاولاتییان کەوتووە.
خەیروڵا فەتحوڵا شایەدحاڵە لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ”بەهۆی تەقینەوەکەوە ژنێک بەناوی نوقڵە حەمە ئەحمد برینداربووە، بەشێک لەجەستەی سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کراوە.
شەریف رەحم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، ” رووداوەکە لە بەرەبەیانی زوو روویداوە، دیارە بەهۆی کردنەوەی غازی ماڵەوە بووە.”
وتیشی، ”بریندارێک گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی چەمچەماڵ ژنێک بووە تەمەنی 69ساڵە، بەنزیکە لە %25ـی جەستەی سووتاوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی راوەنەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر