بە سەردانێکى فەرمى

سودانى بەغداى بەرەو تاران بەجێهیشت

964+

وریا فەتاح

لە سەردانێکى فەرمیدا، بەیانى ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەغداى بەرەو تاران بەجێهێشت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى ئێران کۆببێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکروەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە،”محەمەد شیا سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو تاران بەڕێکەوت”.

سەردانەکەى سودانى فەرمییە و بە وتەى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران، لەسەر داواى مەسعود پزیشکیان سەردانەکە رەخسێندراوە و بڕیارە گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و بارودۆخى سوریا، تاوتوێ بکەن.

بە وتەى باڵیۆزى ئێران لە بەغدا کە بە میدیا ناوخۆییەکانى وڵاتەکەى وتووە، لەگەڵ سودانى، شاندێکى ئابورى و سیاسیش یاوەرى دەبن و بەدواداچوون بۆ ئەو رێککەوتنانە دەکرێت کە لە چوونى پزیشکیان بۆ عێراق، واژۆکران.

سودانى و ئەردۆگان باسى چیان کرد؟

سودانى و ئەردۆگان باسى چیان کرد؟