لە گوندى دێکۆن

مێردمنداڵێک لە سەربان کەوتە خوارەوە و گیانى  لەدەست دا

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

لێپرسراوى راگەیاندنى تەندروستى هەڵەبجە بە 964ـى راگەیاند، مێردمنداڵێکى تەمەن 15 ساڵ، لەسەربانى ماڵەکەیان لە گوندى دێکۆن کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەست داوە.

پۆلیسى هەڵەبجەش دەڵێت، تەمەنى 16 ساڵە بەهۆى کەوتنى شوشە بەسەریدا پارچەیەک پەڕیوەتە قوڕگى و گیانى لەدەست داوە.

فەرحان حەمەخان، لێپرسراوی راگەیاندنی تەندرووستی ھەڵەبجە بە 964ـى وت،”مێردمنداڵەکە ناوی (ع.أ.ک)ـە و، تەمەنی 15 ساڵە و دانیشتووی گوندی دێکۆنە لە قەزای خورماڵ، دوای ئەوەی لەسەربان دەکەوێتە خوارەوە، گیان لەدەست دەدات، و ئێستاش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە دەکرێت”.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى هەڵەبجە، مێردمنداڵەکە بەهۆى کەوتنى شوشەى دەرگا بەسەریدا، پارچەیەک شوشە پەڕیوەتە قوڕکى و گیانى لەدەست داوە.

وەک باسى دەکات، وتەى کەسوکارى وەرگیراوە و هێڵکارى بۆ شوێنى رووداوەکە و توێکارى بۆ تەرمەکەى دەکرێت و لێکۆڵینەوەکانیش بۆ زانینى گیان لەدەستدانى دەستیان پێکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدان و بریندارى لێکەوتەوە

رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدان و بریندارى لێکەوتەوە