له به‌روارى باڵا
پێشمەرگەیەک مینی پێیدا ته‌قییه‌وه و گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
پێشمەرگەیەک به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێک گیانى له‌ده‌ست دا و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منییش ده‌ڵێت، له كاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركدا پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.6 له دەڤەری بەرواری باڵا لە نزیک گوندەکانی بێقولکێ و جدیدکێ روویداوه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆ 964 پشتراستی کرده‌وه، ئەو پێشمەرگەیەی به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین گیانى له‌ده‌ستداوه لەکاتی ئەرکی فەرمییدا بووە.
ناوى “محەمەد ئەحمەد موستەفا سورچی”یە و خەڵکی قه‌زاى ئاکرێیە و خێزاندارە و خاوەنی چوار کچە.
وتیشی “ئێستا تەرمەکەی لە رێگادایە بۆ پزیشکی دادی دهۆک بۆ پشکنین و دواتر رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لیژنه‌یه‌ك كارى لێكۆڵینه‌وه‌ى لەسەر رووداوەکە ده‌ستپێكردووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن