25 مۆڵگەیان رووخێنرا

لە حەمرین هێرشكرایە سەر چەكدارانی توندڕەو و حەوتیان لێ كوژرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای دژەتیر*ۆر*ی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هێرشێكی فراوانیان كردووەتە سەر زنجیرە چیای حەمرین و توانیویانە حەوت چەكداری دا*ع*ش بكوژن و نزیكەی 25 مۆڵگەیان لێ وێران بكەن.

دەزگاكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 30.12.2024 بڵاویكردەوە، بە سەركردایەتی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و بە هەوڵی دەزگای هەواڵگری، پشكنینان بۆ چەند ناوچەیەكی جیاواز كردووە، بە تایبەتی لە زنجیرە چیای حەمرین، بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دوای ئەوەی هێرشی ئاسمانی كرایە سەر ناوچەكە، دواتر ئەوانیش بەسەر ناوچەكەیان داداوە و توانیویانە حەوت چەكداری دا*ع*ش بكوژن، 20 شوێنی مانەوە و 3 ئەشكەوت و 5 تۆنێل خاپوور بكەن.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ شانەی هەواڵگری، هێزەكانی دژەتی*رۆ*ر توانیویانە دەست بەسەر چەندین ماددەی تەقینەوەدا بگرن لە سنووری نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالەدا و هەروەها 5 مۆڵگەشیان تێكداوە.

دژەت*یرۆ*ری عێراق دەڵێت، هەڵمەتەكانیان بۆ لەناوبردنی چەكدارانی دا*ع*ش و پاشماوەكانیان بەردەوام دەبێت.

لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراق ساڵانە بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر هێزەكانی دا*ع*ش ئاهەنگ دەگێڕن و، بەڵام هێشتا ئەو چەكدارانە لە هەندێك ناوچەی عێراق هەن و مەترسیدارن، بە تایبەتی لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی باكووری عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق: دوو تیرۆرستمان لە سلێمانی دەست...

دەزگای دژەتیرۆری عێراق: دوو تیرۆرستمان لە سلێمانی دەستگیر کرد