لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان

“تەندروستی چەمچەماڵ بۆی نییە بێ پرسی فەرمانگەی ئاو پشکنین بۆ ئاوی خواردنەوە بکات”

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

بۆ لەمەودوا لە چەمچەماڵ تیمەکانی چاودێری تەندروستی دەبێت ئاگاداری فەرمانگەی ئاو بکەنەوە، پێش ئەوەی بچن پشکنین بۆ حەوز و پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە بکەن.

زیاد جاندار بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “لەمەودوا تیمەکانی تەندروستی دەبێت پێش ئەوەی بڕۆن پشکنین بۆ ئاوی ماڵان و پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە بکەن، ئێمە ئاگادار بکەنەوە، دەشتوانین کارمەندێکیان لەگەڵ بنێرین بۆ ئەوەی هاوکاریان بێت لە کارەکەدا، چونکە کارمەندی شارەزامان هەیە لە بوارەکەدا”.

“بەشێکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی هیچ ئامێرێکیان پێ نییە بۆ دەرهێنانی ئاو لە حەوزەکان بۆ پشکنین، بۆئەوەی بزانن ئاوەکە تەندروستە یان نا، بەجام ئاویان دەرهێناوە و هەندێک جار جامەکەیان لەناو حەوزەکە جێهێشتووە، لەپێناو نەگیرانی بۆرییەکان جاری وا هەبووە  یەک حەوزمان بەتاڵ کردووە بۆ ئەوەی جامەکە دەربهێنین”، زیاد جاندار وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگانە پێویستیان بە 300 کیلۆ کلۆر هەیە، بۆ ئاوی کانی شەیتان و بانی مقان و ئەو ئاوەی کە لە پارێزگای سلێمانییەوە پێیان دەگات.

بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ ئاشکراشیکرد، لەئێستادا رۆژانە قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە نزیکەی 50 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە هەیە، بەڵام ئەوان تەنها توانای دابینکردنی 20 هەزار مەتر سێجا ئاویان هەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ...

فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرایەوە

بۆرى ئاوى گەڕەکێکى گەورەى چەمچەماڵ شکا

بۆرى ئاوى گەڕەکێکى گەورەى چەمچەماڵ شکا