سایلۆی هەولێر - وێنە: 964
ئەمڕۆ دابەشدەکرێت
جوتیارانی هەولێر و کۆیە پەلە بکەن و بڕۆن چەکەکانتان وەرگرن
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ دابەشکردنی چەکی جوتیارانی هەولێر و کۆیە لە هەر دوو سایلۆی هەولێر و قوشتەپە دەستپێدەکات.
بەپێی ئاگادارییەکی سایلۆی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە (4501) تا زنجیرە (4708) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە.
دابەشکردنی چەکەکان لە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ 2ـی پاشنیوەڕۆ دەبێت و جوتیاران چەکەکانیان لە سایلۆی هەولێر وەردەگرن.
هەر ئەمڕۆ لە کۆیەش، دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە (601) تا زنجیرە (725) كە گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە و لە سايلۆی قوشتەپە چەکەکە وەردەگرن.
ئەو جوتیارانە پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن و لە کاتی وەرگرتنی چەکەکە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت، یان بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەمسال بێت، ئەگەر خاوەن چەکیش وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) ببات لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.