لە باشووری کۆبانێ

دوو رۆژنامەنووس بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کوژران

964+

شۆڕش قادری

لە بوردومانێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر باشوری کۆبانێ، دوو رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، “پەیامنێری ئاژانسەکەمان، جیهان بێلکین و رۆژنامەنووس نازم دەشتان، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر باشووری کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش کەمێکی تر یەکێتی میدیای ئازاد (YRA) و یەکێتی میدیای ژنان (YRJ) لە شاری قامیشلۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەن.

پاش رووخانی رژێمی سوریا لە بەرەبەیانی 8.12.2024، هێرشی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش (هەسەدە) چەند جارێک هۆشداریان لەوبارەیەوە داوە و رایانگەیاندووە، تا کۆتایی و بەهەموو توانایانەوە بەرگری دەکەن.

"شەڕڤانانمان پێشڕەوی چەکدارانی سەر بەتورکیایان بەرەو کۆبانێ پوچەڵ کردەوە"

هێزێکی ئەمریکی چوونەوە کۆبانێ و تورکیا پیلانی هێرشی هە...

هێزێکی ئەمریکی چوونەوە کۆبانێ و تورکیا پیلانی هێرشی هەیە