ژن و پیاوێکن و سەلامەتن

خێزانێکی عەرەب لە وێزەی باڵەکایەتی  گیریان خواردوە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

زانیاری نوێ لەسەر ئەم هەواڵە:

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ 964، ئەو خێزانەی لە وێزێ گیریان خواردوە، دوو کەسن کە ژن و مێردێکن، هۆکاری گیرخواردنیان ئەوەیە کە پاتری ئۆتۆمبێلەکەیان مردووە، دوای ئەوە رێگاکە بووە بە بەستەڵەک، لەبەر ئەو دوو هۆکارە گیریان خواردوە، بەڵام ئێستا تیمەکانمان گەیشتون بۆ لای ئەو دوو گەشتیارە و سەلامەتن”.

زانیاری پێشتر:

کەمێک پێش ئێستا خێزانێک پەیوەندی بە بەرگری شارستانی سۆرانەوە دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە کە لە ناو بەفری وێزێ گیریان خواردووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دەرچوون بۆ رزگار کردنیان.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، ”دوای ئاگادار کردنەوەمان تیمی بەرگری شارستانی چۆمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە، بەڵام جارێ تیمەکانمان نەگەیشتوون”.

وتیشی، تەنها ئەوەندە زانیاریمان هەیە کە خێزانێکی عەرەبن، نازانین چەند کەسن و زانیاری ئەوەشمان نییە بەهۆی بەفر گیریان خواردووە یان بەهۆی بەستەڵەک، لە گەڵ گەیشتنی تیمەکانمان زانیاری زیاترتان پێ دەدەین.

وێزە، یەکێکە لە گوندەکانی باڵەکایەتی، دەکەوێتە نزیکی پڕژێ، لە وەرزی زستان گەشتیاران رووی لێ دەکەن بە مەبەستی چوونە ناو بەفر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە بە‌غداوە هاتن و لەناو بەفری چۆمان گیریانخوارد

لە بە‌غداوە هاتن و لەناو بەفری چۆمان گیریانخوارد