کارەکان بۆ دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە _ وێنە: نەخۆشخانەی هیوا
نەخۆشخانەکە لە تەنیشت هەواری شارە
لە ئایندەیەکی نزیک بەردی بناغەی “هیوای گەورە” دادەنرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
نەخۆشخانەی هیوای گەورە کە لەسەر رووبەری 12 دۆنم زەوی و لە تەنیشت پارکی هەواری شار بڕیاری دروستکردنی هەیە، بەم زووانە بەردی بناغەکەی دادەنرێ.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ژمارەیەک لە پزیشانی نەخۆشخانەکە و تیمی ئەندازەی نەخۆشخانەی هیوا و ئەندازەی پارکی هەواری شار سەردانی زەوی تەرخانکراوی نەخۆشخانەی هیوای گەورەیان کرد لە هەواری شار.
نەخۆشخانەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، زەوییە تەرخانکراوەکەی هیوای گەورە دەکەوێتە سەروو پارکی هەواری شار و نزیکەی 12 دۆنم زەوی دەبێت، لە ئایندەیەکی نزیک دا بەردی بناغەی دادەنرێت وە بەدروست کردنی پرۆژەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە خزمەتێکی گەورەو زیاتر بە تووشبوانی شێرپەنجە دەگەیەنین.
ئەوە لە کاتێدکدا رۆژی 7.11.2024 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە لە سلێمانی لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە، زەوی لەنزیك پاركی هەواری شار تەرخانكراوە و هیچ بیانوویەك بۆ دانەنانی بەردی بناغەكەی نەماوە.
نەقشبەندی لەبارەی دۆخی نەخۆشییەکە ئەوکات وتی، لەئێستادا نەخۆشخانەی هیوا هیچ قاوشێكی چۆڵی نەماوەو سەرجەمیان نەخۆشیان تێدایە، بۆیە دانانی بەردی بناغەی هیوای گەورە لەسلێمانی بووەتە ئەمری واقع و ناكرێت لەوە زیاتر دوابخرێت.
بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکە بێت، ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن تەنیا 26% بۆ 30%ی نەخۆشی پارێزگای سلێمانین، بەڵکو زیاتر 70% یان نەخۆشی پارێزگاكانی دیكەی كوردستان و شارەکانی عێراقن.
سەردانی بەڕێوەبەر و تیمەکان بۆ شوێنی نەخۆشخانەکە کە بڕیارە دروستبکرێت؛